ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی خەزەڵوەر، رۆژنامەی “وال ستریت جۆرناڵ”ی ئەمه‌ریکا بڵاوی کردەوە، فەرماندەیەکی سەر بە سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لە مانگی ڕەزبەردا، سەرپەرشتی راهێنانەکانی چه‌كدارانی هه‌ردوو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی فه‌ڵه‌ستینی کردووە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە عەلی خامنەیی، پێشتر هەڵوێستی بێلایەنی و بێبەریبوونی نیشاندا لە هێرشەکانی گرووپه فەڵەستینیەکان بۆ سەر ئیسرائیل. خامنەیی راشیگه‌یاندبوو، گومانی تێدا نییە کە پشتیوانی لە خەباتی خەلکی فەڵەستین دەکەن، بەڵام ئەوانەی دەڵێن کۆماری ئیسلامی لە پشتی ئەو ڕووداوانەیە، هەڵەن.
بزووتنەوەی حەماس لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕاگرتنی ناوەندەکانی چاودێری ئیسرائیلی زۆر پێشکەوتوو لە کەرتی غەززە بەکار هێنا لەگەڵ گلایدەرەکان بۆ فڕین بەسەر ئیسرائیل‌دا و هەندێکیشیان ماتۆڕسکیلیان به‌كارهێنا، كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار بوو چالاكییه‌كی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدات.
رۆژنامەی “وال ستریت جۆرناڵ”ی ئەمه‌ریکا لە زاری بەرپرسە ئەمریکییەکانەوە گواستویەتەوە، ڕژیمی ئیسلامی راهێنانی بە چەکدارەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی لەناو خاكی ئێران و له ده‌ره‌وه‌ش كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەوە نییه، كه کۆماری ئیسلامی راهێنانی به‌کۆمەڵی بەو چەکدارانە کردبێ.