کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۰۷-۰۸-۱۴۰۲   |  29-10-2023
ژمارەیەک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەندێ لە شارەکانی ئێران، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەر، لەدرێژەی کۆبوونەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارەکانی ئێران، ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە شارەکانی تاران، ساری و ئەردەبیل، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی مادەی ٢٧ی یاسای کەم ئەندامان و بارودۆخی نالەباری ژیانیان، لە بەرامبەر ئیدارەی گشتی بێهزیستی ئەمشارانە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون.