بریندار بوونی ٩ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۱۲-۰۸-۱۴۰۲   |  03-11-2023
بەپێی راپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم ٩ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەلاس باوەجانی و جوانڕۆ ، بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرانە کە ناوی ٧ کەسیان بە ناوەکانی “سیروان، سەلاح ،مەنسوور ،کەیوان ،ئاروین، بەختیار و شەهریار” ڕاگەیەندراوە، بە چەکی ساچمەیی کراونەتە ئامانج و پشت، لاق و کەمەریان بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواسراونەتەوە بۆ بنکە تەندرووستیەکانی سنووری نەوسوود.