فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵ
شەممە ۱۳-۰۸-۱۴۰۲   |  04-11-2023

شەهرام ئەمینی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی بەسەختی برینداربووە و ئەگەری بڕینەوەی لاقی لە ئارادایە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەزەڵوەر، شەهرام ئەمینی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە برینداربووە و ئەگەری بڕینەوەی لاقی لە ئارادایە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەهرام ئەمینی بەهۆی سەختی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەیەک لە تەورێز گواستراوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.