فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
شەممە ۱۳-۰۸-۱۴۰۲   |  04-11-2023

حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراوی خەڵکی تاکستانی قەزوێن، فوومەن، سەفادەشت و گولێستان کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن و تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانەکانی ئەهەر و ئیسفەهان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی تەمەن ٤٢ ساڵ بە ناوی “شەمسوڵڵا بەنایی” کە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی بە شێوەی شاراوە لە زیندانی ئەهەر بەکردەوە دەرهات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی ئێعدامی ئەم بەندکراوە لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتیی دادوەری بڵاونەکراوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “نەسیر کەریمی” ٣٢ ساڵ تەمەن، “عەلی هادەئی” ٣١ ساڵ تەمەن و “ئیبراهیم نارویی” ٤٢ ساڵ تەمەن، کە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر”ەوە دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی ناوەندی ئیسفەهان بەکردەوە دەرهات.