فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی زانا پەروانە بە دانانی بارمتە لە زیندان
شەممە ۱۳-۰۸-۱۴۰۲   |  04-11-2023

ڕۆژی شەممە ١٣ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “زانا پەروانە”، بەدوای دوو مانگ و ١٥ ڕۆژی زیندان، بەدانانی بارمته لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە ئازاد بوو.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زانا پەروانە لەماوەی دەستبەسەر کرانیدا، لە هەر چەشنە مافێکی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو. جێگای ئاماژەیە، زانا پەروانە ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ، بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرابوو. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی لەبەر دەستدا نییە.