وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌ر به گرووپی حه‌ماس، نوێترین ئاماری كوژراوانی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا روژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی خەزەڵوەر، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌ر به گرووپی حه‌ماس رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومان و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوەکان گه‌یشتووەتە ٩ هەزار و ٧٧٩ كه‌س. وه‌زاره‌تەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه کە له‌ناو كوژراوه‌كاندا، ٤ هەزار و ٨٠٠ کەسیان منداڵن. هاوکات وەزارەتی تەندرووستی ئیسڕائیل ڕایگەیاندووە کە هەتا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کەس لە هاووڵاتییانی ئیسڕائیل بەهۆی هێرشەکانی حەماس گیانیان لەدەستداوە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ١٥ی ڕەزبەر، شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و گرووپی حەماس هەڵگیرسا و لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکە نشینەکانیان بڕی و لە وەڵامدا سپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.