فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێپێوان و ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۲   |  06-11-2023

لەدرێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، خانەنشین کراوانی ئەم ناوەندە بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیان کرد بە ڕێپێوان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، بۆ جارێکی دیکە لە زۆرێک لە شارەکانی وەک، تاران، شیراز، ئیسفەهان، زەنجان، ئەراک، ئەهواز، فارس، بەلوچستان، ورمێ، ئەردەبیل، خۆرەم ئاباد، ڕەشت، ساری، زاهێدان، ئیلام، سنە و کرماشان، هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیان کرد بە ڕێپێوان و لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەوانە، “شیرکەتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، “بەکردەوە دەرهاتنی ئاییننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین کراوان یەک بگرن یەک بگرن”، “وادە و بەڵێنەکان جوان بوون، بەڵام هەمووی درۆ بوون”، “تا کاتێک کە مافەکەمان وەرنەگرین، ئارام نابینەوە” و “تەنیا لەسەر شەقام وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.