فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شازدەهەمین ساڵی بەندکرانی بێ مافی مەرەخەسی بەندکراوێکی سیاسی لە یەزد
سێشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۲   |  07-11-2023

خالید زەمانی، بەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری خۆی، بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵ و چوار مانگە کە بێ دەستڕاگەیشتن بە مافی مەرەخەسی وەرگرتن لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد ڕاگیراوە.

خالید زەمانی، ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٧، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا و دواتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ، بەتۆمەتی (موحارەبە) سزای بڕینەوەی دەستی چەپ و لاقی ڕاستی بەسەردا سەپێندرا. ئەو سزایە دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی خالید زەمانی، بۆ دیوانی باڵای ڕژیم بەڕێکراوە و دوای ڕەدکردنەوەی، لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ سزاکەی بۆ ٣٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی یەزد گۆڕدرا. ئەو بەندکراوە سیاسییە، لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ بەسەختی لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیدا بووە. بارودۆخی ماڵیی بنەماڵەی خالید زەمانی، لە کاتی دەستبەسەربوونی ناوبراو وەکوو سەرپەرەستی بنەماڵە، لە دۆخێکی دژواردایە و تەنیا ڕێگە بۆ بژێوی ژیانیان تەونکردنە.