فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەلکی نەغەدە لە بناو
سێشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۲   |  07-11-2023

حسێن پایە، هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی نەغەدە و نیشتەجێی بناو، ماوەی پازدە ڕۆژە کە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حسێن پایە، هەتا ئێستا پەیوەندی تەلەفۆنیی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەسەر بارودۆخی کوڕەکەیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بناو بێ وەڵام ماوەتەوە و ئاکامێکی نەبووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ حسێن پایە و بارودۆخی ڕاگرتنی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە. ئەم هاووڵاتیە ڕۆژی ٣٠ی ڕەزبەر، لەلایەن ژمارەیەک لە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری بناو دەستبەسەرکرابوو.