فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەرکوتی کرێکارانی ناڕازیی بەنگلادێش لە لایەن ئەڕتەشی ئەم وڵاتەوە
هەینی ۱۹-۰۸-۱۴۰۲   |  10-11-2023

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بە دوای ئەوەیکە چوار میلیۆن کرێکاری کارخانەکانی ڕستن و چنین و جل و بەرگ لە بەنگلادێش، دوای دوو حەفتە مانگرتن تەنیا ٥٤ لەسەد حەقدەستەکانیان زیاد کراوە، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە کە لەگەڵ دەخاڵەتی هێزکانی ئەڕتەشی ئەم وڵاتە بەرەوڕوو بوونەتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە کرێکارانی ناڕازی خوازیاری بردنەسەرێی ئاستی حەقدەستەکانیان بۆ سێ بەرابەر بببوون. کرێکارانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە تا کاتێک کە خواستەکانیان جێبەجێ نەکرێت دەست لە مانگرتن هەڵناگرن و ناچنەوە سەر کارەکانیان. جێگای ئاماژەیە، بەهۆی ئەم مانگرتنەوە زیاتر لە ٦٠٠ کارخانە تەعتیل کراون و دەوڵەتی بەنگلادێش بۆ سەرکوتی کرێکارانی ناڕازی، فەرمانی بە هێزەکانی ئەڕتەش داوە.