فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی زاهێدان
شەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۲   |  11-11-2023

سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی سەراوان لە زیندانی ناوەندی زاهێدان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “مەیسەم چەندانی” بەندکراوی سیاسی ۆ خەڵکی شاری سەراوان کە ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گوازترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی زاهێدان، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات. شایانی باسە، ناوبراو لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی زاهێدان ڕاگیرابوو، بە سەختی ئەشکەنجە درابوو و بە شێوەی زۆرەملێ ناچار بە دانپێدانانی ئیجباری کرابوو. جێگای ئاماژەیە، مەیسەم چەندانی پێشتر بە تۆئمەتگەلێکی وەک “هەوڵدان لەدژی ئەمنییەتی میللی”، “ئەندامەتی لە گرووپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی، جۆندۆڵڵا” و “مۆحارەبە لە ڕێگای کردەوەی چەکداری” بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. پێویستە بوترێ کە ناوبراو لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٠ و لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵی دایک و باوکی لە سەراوان، دەستبەسەر کرابوو.