فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ژمارەی ئێعدامی بەندکراوان لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز
دوشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۲   |  13-11-2023

بە ناسینەوەی دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “ئەحمەد محەممەدی” و “وەحید سالمی” کە لە زیندانی ناوەندی شیراز ئێعدام کراون، ژمارەی ئێعدام کراوان لەم زیندانە بۆ سێ کەس بەرزبووەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، ئەحمەد محەممەدی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری بیرجەند سەر بە پارێزگای خۆراسانی جنووبی کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز بەکردەوە دەرهات. هاوکات، بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “وەحید سالمی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەدرا سەر بە پارێزگای فارس کە سێ ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندی شیراز حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات. پێشتر هەواڵی ئێعدامی بەندکراوێکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی کەهنووج بە ناوی “بێهرووز دیناربەر” کە هەمان ڕۆژ لە زیندانی عادڵ ئاباد ئێعدام کرابوو، بڵاوکرابوویەوە. لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، بەندکراوێکی خەڵکی شاری جیرۆفت سەر بە پارێزگای کرمان، بە ناوی “فەهیم مۆقبێلی” تەمەن ٢٤ ساڵ کە بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندی کرمان بەکردەوە دەرهات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم راپۆرتە، هەواڵی ئێعدامی ئەم دوو بەندکراوە لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەزگای دادپەروەری، بڵاونەکراوەتەوە.