ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئۆرووپا لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندووە، “پێدەچێت چەند رۆژێک لەمەوبەر نزیکەی ١٠٠ هاووڵاتی سڤیل لە گوندی زەنگۆگۆ لە ناوەڕاستی رۆژهەڵاتی بورکینا فاسۆ کوژرابن کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەبوون.
یەکێتی ئەوروپا داوای لە “دەسەڵاتدارانی کاتی ئەو وڵاتە کرد کە رۆشنایی بخەنە سەر ئەو بارودۆخەی کە بەسەر ئەو وڵاتە هاتووە بۆ سەپاندنی دادپەروەری”. هاوکات گۆڤاری “جۆن ئەفریکی” کە گرنگی بە ئەفریقا دەدات، رایگەیاندووە، کوشتنی بەکۆمەڵ لە ٦ی ئەم مانگە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئەنجامدراوە. هەروەها لە پۆستەکانی سۆشیال میدیا وێنەی تەرمی ژن و منداڵەکان دەرکەوتووە، کە دەوترێت دانیشتووی گوندی زەنگۆگۆن. جێگای ئاماژەیە، بۆرکینافاسۆ لە لایەن حکومەتێکی کاتی بەڕێوەدەبرێت کە دوای کودەتاکەی جوولای ٢٠٢٢ پێکهێندرا. بۆرکینافاسۆ لەگەڵ یاخیبوونێکی جیهادیدا دەجەنگێت کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە وڵاتی دراوسێی مالیەوە بڵاوبووەتەوە کە زیاتر لە ١٧ هەزار کەسی مەدەنی و کارمەندی سەربازیی کوژراون و دوو ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون.