فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو ڕۆژنامەنووس لە ڕەشت
سێشەممە ۲۳-۰۸-۱۴۰۲   |  14-11-2023

دوو ڕۆژنامەنووس و هەڵسووراوی ژینگەپارێزی لە شاری ڕەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، نەسیم تەواف زادە، بەڕێوەبەری ماڵپەڕی هەواڵی “مرور” و بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی ژینگەیی سەبزکارانی باڵان، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.
هاوکات هەڵالە ناتقە، پەیامنێری بواری ژینگەی ماڵپەڕی هەواڵی مرور و ئەندامی دامەزراوەی ژینگەیی سەبزکارانی باڵان، دەستبەسەر کرا.
نەسیم تەواف زادە، نووسەر، هەڵسووراوی کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێزی، لەگەڵ هاوسەرەکەی لە هەڵسووراوانی ژینگەپارێزی شاری گیلانن و هەردووکیان بە تایبەتی لە بواری بابەتی پاشەڕۆدا هەڵسووراون.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە لەبەردەستدا نییە.