فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس له‌ تاران
سێشەممە ۲۳-۰۸-۱۴۰۲   |  14-11-2023

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ خوێندكارانی زانكۆی ته‌ربیه‌ت موده‌ڕسی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گوشاره‌كانی حه‌راسه‌ت و سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر زانكۆ، مانیان گرتووه‌.
به‌پێی بانگه‌وازێك كه‌ پێشتر بڵاو كرابووەوە، بڕیار بوو ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر خوێندكارانی زانكۆی ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس كلاسه‌كان دابخه‌ن و مان بگرن. ئه‌و بانگهێشته له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا و ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ هیچ خوێندكارێك نه‌چووه‌ سه‌ر كلاس. شایانی باسه‌ كه‌ به‌رپرسانی زانكۆ زۆر هه‌وڵیان داوه‌ كه‌ بارودۆخی زانكۆ ئاسایی نیشان بده‌ن به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌.