بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەر، دڵە گەورە و پر لە ئاواتەکەی هاوڕێ “ئیبراهیمی ئیبن عباس” ناسراو ( بە بلە سوور ) پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە بەهوی نەخۆشیەوە لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاورێ ئیبراهیم هەرلە سەرەتای راپەڕینی خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی پێوەندی بە تەشکیلاتی کۆمەڵەوە لە ناوشار گرت و وەک هەڵسوڕاوێکی چالاک ئەرکەکانی تەشکیلاتی بەدڵسۆزیەوە جێبەجێ دەکرد. دواتر لە ساڵەکانی ١٣٥٩ و ٦٠دا بەهۆی ئاشکرابوونی لە ناوشار، ناچار بوو بێتە دەرەوە و پەیوەست بوو بە رێزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی بانە. دوای ماوەیەک پێشمەرگایەتی بە هوێ موشکلاتی شەخسییەوە وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا و گەرایەوە بۆ بانە. هاوری برایم دوای گەرانەوەشی وازی لە بیر و باوەری سۆسیالیستی نەهێنا و سەرەرای هەموو زەخت و ئەزیەت و ئازاری رژیم ،کەسێکی خۆڕاگر و باوەردار بە رێبازی کۆمەڵە بوو . ئەم ئازیزە هەتادوا هەناسەی ژیانیشی هەر سەبەرز و وەفادار بەو ئارمان و رێبازە مایەوە. هاورێ برایم لە تەمەنی گەنجیەوە کەسیکی وەرزشکار و کوشتیگیرێکی بەناو بانگی شاری بانە و کوردستان بوو و لە ناو توێژی وەرزشواناندا کەسێکی ساحب ناو بوو. لەدەست چوونی هاورێ برایم خەسارێکی گەورە بوو بۆ ریبازی کۆمەڵە و خەباتی سوسیالیستی لە کوردستان.
بەم بۆنەوە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە هاوسەری و مناڵەکانی و هەموو بنەماڵە و کەس و کار و هاورێیانی دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.