ئومید ئەسەدی، خەلکی کامیاران و دانیشتووی شاری سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەم شارە بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان» بە ٣٢ مانگ بەندکردن سزا درا و بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» بە ٧ مانگ بەندکردن سزا درا، بە گشتی بە ٣٩ مانگ بەندکردن سزا درا.
بە جێبەجێکردنی یاسای کۆکردنی سزاکان، زیاترین سزا واتە ماوەی سزای ٣٢ مانگ بەندکردن بەسەر ئەم هەڵسووراوە کرێکارییەدا جێبەجێ دەکرێت.
ئەم چالاکی کرێکارە، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا بوو. ناوبراو لە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ئەم ساڵ، دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتەی دووسەد ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد بوو.