جێبەجێکردنی سزای سێدارەی هاووڵاتیەک لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان
پێنجشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۲   |  16-11-2023
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، سزای سێدارەی شاباز لەتیفی سرینی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە (دیزڵئاوا) جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی و پۆلیسێک بە چەکی گەرم، دەستبەسەر کراوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.