فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنەوەی حوسێن پایە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە شاری تەورێز
پێنجشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۲   |  16-11-2023

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری بناو بە ناوی حوسێن پایە کە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی لەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تەورێز گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە ماوەی ٢٤ ڕۆژی دەستبەسەربوونیدا تەنیا یەک جار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورتماوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٣٠ ڕەزبەر لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری بناو دەستبەسەر کرا.