فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لە خواردنی زیندانیەکی سیاسی خەلکی بۆکان
پێنجشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۲   |  16-11-2023

سۆران شەریفی، زیندانیی سیاسی خەڵکی بۆکان، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە ڕەتکرانەوەی داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مەرەخەسی، لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەرەوە مانی لە خواردن گرتووە.
داوکاریی وەرگرتنی مەرەخەسیی ئەم زیندانییە سیاسییە چەندین جار لەلایەن دادستان و ئیتلاعاتی بۆکانەوە ڕەت کراوەتەوە.
سۆران شەریفی بە تۆمەتەکانی وەک ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان و پڕوپاگەندە دژی نیزام، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی بۆکانەوە بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە کە بەپێی یاسای کۆکردنەوە، ٥ ساڵ لە حوکمەکەی دەبێ جێبەجێ بکرێ.
سۆران شەریفی، خاوەنی ناوەندی دەرمانیی “حەکیم” لە بۆکانە و دادگا حوکمی ٢ ساڵ داخرانی ئەم ناوەندەشی دەر کردووە.