کوژرانی هاووڵاتییەکی بەلووچ بەدەستی هێزەکانی ڕژیم لە ئێرانشار
هەینی ۲۶-۰۸-۱۴۰۲   |  17-11-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، لاوێکی بەلووچی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “مەتین نارۆیی” خەڵکی ئێرانشار لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سەر یەکێک لە ڕێگاکانی ئەم ناوچەیە و بە بەرکەوتنی فیشەک بە سەری گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە، هێزە چەکدارەکان لەسەر ڕێگای گوندی “دامەن” کە دەکەوێتە ٢٥ کیلۆمەتری ئێرانشارەوە، بەبێ هیچ هۆکارێک دەستڕێژیان لە ئۆتۆمبێلێک لە کاتی ڕۆیشتن لەگەڵ چەند سەرنشینەکەیدا کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا، مەتین نارۆیی کوژراوە.