فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ڕەسمی شیرکەت نەوتی فەلات قارەی ئێران لە ناوچەی عەمەلیاتی لاوان
هەینی ۲۶-۰۸-۱۴۰۲   |  17-11-2023

ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەر، کرێکارانی ڕەسمی شیرکەت نەوتی فەلات قارەی ئێران لە ناوچەی عەمەلیاتی لاوان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،، کرێکارانی ناڕازی وەزارەتی نەوت شاغڵ لە مەیدانی نەوتی “لاوان” سەر بە شیرکەتی نەوتی “فەلات قاڕەی ئێران” لە پارێزگای بووشێهر، ئەمڕۆ هەینی دەستیان لە کار کێشایەوە و لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “دیاری کردنی سەقفی حقووقی خانەنشین کراوان، لەناوبرنی ئیرادەی ئینسانییە”، “نەمانی ئاستەگییەکانی درانی مافی سەنەوات”، “جیاکردنەوەی کارەکان بە پێی شارەزابوون و پشتیوانی، بەرابەرە لەگەڵ پێکهێنانی هەڵاواردن، سووکایەتی بە کرێکاران و بێڕێزی کردن بەوان”، “دیاری کردنی سەقفی حەقدەست، واتە نەبوونی ژێربێژی و دادپەروەری” و “سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی کرێکارانی سەنعەت نەوت”، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.