فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە
شەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۲   |  18-11-2023

خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بۆ ماوەی یەک مانگ دەستبەسەرکرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم دوایییانەدا خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی حکومەت”، سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ئەمساڵ لەگەڵ براکەی ڕامیار دێهدار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و دوای یەک مانگ، لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادوەرییەکەیان ئازادکرابوو. شایەنی باسە، خەبات دێهدار لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووشدا لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرابوو.