کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە چەند شاری ئێران
شەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۲   |  18-11-2023
ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە پەرەستاران لە شارەکانی یەزد، ئیسلام ئابادی غەرب و کرماشان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی نەخۆشخانەی “خومەینی” ئیسلام ئابادی غرب بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان و هەروەها کۆمەڵێک لە پەرەستارانی یەزد و کرماشان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئوستانداری یەزد و زانکۆی علووم پزیشکی کرماشان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “دانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان” و هەروەها “شێوازی دانی تەعرەفەی پەرەستاری”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشم خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.