دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری سنە
شەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۲   |  18-11-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، ئومید مەجیدی، ڕەپێڕی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کە لە بواری مۆسیقای ڕەپدا چالاکی دەکات، لە کاتی ڕۆیشتن بۆ سەر کارەکەی، لە نزیک گۆڕەپانی لەیلاخ دەستبەسەرکراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە وردەکارییەکانی هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئومید مەجیدی، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.