لەدرێژەی دەستڕێژ بۆ سەر کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، لە ماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کراون.
شەوی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، “شەهرام مۆرادوەیسی”، تەمەن ٢٢ ساڵ و کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی چەکی شەڕکەری هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری بانە قۆڵ و لاقی پێکراوە و بەسەختی بریندار بووە.
هەروەها ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “ماهان” تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە.
پێشتریش واتە شەوی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی کەماڵ خزری و خەڵکی شاری بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە.
ئەم سێ کۆڵبەرە دوای برینداربوونیان بەهۆی قووڵیی برینەکانیان و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەری و چاودێریی پزیشکی، بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.