داخرانی زیاتر لە ٥٠٠ کافتریا و خواردنگە لە ئێران بەهۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ
یەکشەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۲   |  19-11-2023
رۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، جێگری فەرماندەی پۆلیسی ئیسلامشەهر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانێکی پۆلیسدا بۆ چاودێری کردنی بەکارهێنانی حیجاب لەلایەن هاووڵاتییانەوە، ١٢١ دووکان، خواردنگە و کافتریا داخران.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەشت مانگی رابردوودا ١٥ هەزار شوێنی پیشەیی لەم شارە کەوتوونەتە بەر پشکنین و لێپێچینەوە و لەئەنجامدا ٨٩٨ شوێن بەهۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی، بەڵێننامەیان لێ وەرگیراوەتەوە و ١٢١ شوێنیش داخراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوش کرد کە هەر لەو ماوەیەدا ٥١٧ ئوتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە و ٨٠ کەسیش لە خاوەنی ئەو ئوتۆمبێلانە بەهۆی بەردەوام بوونیان لە ڕەچاونەکردنی حیجاب، دراونەتە دادگا.