فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناجێگیربوونی بارودۆخی تەندرووستی ئارمیتا پاویر لە زیندانی ناوەندی تەورێز
یەکشەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۲   |  19-11-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئارمیتا پاویر خوێندکاری بواری ژینەوەرناسی وردیلە لە زانکۆی مەدەنی تەورێز، بەهۆی مانگرتن لەخواردنی ئەم دوایانە کە لە ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەرەوە لە زیندانی ناوەندی تەورێز دەستی پێ کردبوو، دۆخی تەندرووستی تێکچووە و مەترسی لەسەرە.
شایانی باسە، ئارمیتا پاویر بە درێژەدان بە مانگرتنەکەی بە نیشانەی ئێعتڕاز بە لەبەرچاو نەگرتنی دۆخی حقووقی، لە ناردنی بۆ نەخۆشخانە خۆی بواردووە. ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٥ی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن کە بەدوای بەڵێنی بەرپرسانی زیندان، سەبارەت بە پێڕاگەیشتن بە تەوەری حقووقی و دۆخی ڕاگیرانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو. جێگای ئاماژەیە، ئارمیتا پاویر ڕۆژی پێنجشەممه ٣٠ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تەورێز دەستبەسەر و گواسترابوویەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەمشارە و دوای چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوو. ناوبراو سەرلەنوێ ڕۆژی ٩ی خەزەڵوەر، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی “ژن ژیان ئازادی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی پارەکە بە دانانی وەسیقەی ٢٥٠ ملوێن تمەنی، بە شێوەی کاتی و تا کاتی پێڕاگەیشتن بە پڕۆسەی دادوەرییەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.