فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر و ڕەوانە کردنی هاجەر سەعیدی بۆ زیندانی سنە
یەکشەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۲   |  19-11-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، هاجەر سەعیدی چالاکی بواری مافی ژنان، پاش ئەوەی کە لەلایەن لقی ٤ی داواکاریی گشتی و شۆڕشی سنە بانگ کراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
ناوبراو پێشتریش لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ لە ڕێگەی هەستەی کۆمۆنیستی” و “هەوڵی تێکدانی ئەمنیەتی میللی”، سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا و ئەم سزایە دواتر لە لایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوە لە سنە بۆ یەک ساڵ بەندکردن کەم کرایەوە. ئەو چالاکەی بواری مافی ژنان هاوکات لەگەڵ حەوت چالاکی مەدەنی و کرێکاریی دیکە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە ماڵی هوومەن عەبدوڵڵاهی، لاوی گیانبەختکردووی خەڵکی شاری سنە و لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران. دواجار ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی خەرمانانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو.