سەپاندنی دوو ساڵ زیندان بە سەر فاتیما زەهرایی
دوشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۲   |  20-11-2023
فاتیما زەهرایی مونتێری سینەما کە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی “ئارمیتا گراوەند” بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەسەڵاتی دادپەروەری ڕژیمەوە، بە دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فاتیما زەهرایی دانیشتووی تاران لەم دواییانەدا، لە لایەن لقی ٧ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی” بە دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فاتیما زەهرایی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و ڕۆژی ٢٠ی ئەو مانگە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی قەرچەکی وەرامین، ئازاد کرابوو.