فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندی شیراز و بەندەرعەباس
دوشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۲   |  20-11-2023

سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، چوار بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی ناوەندی شیراز و بەندەرعەباس ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو چوار بەندکراوی بە ناوەکانی “عەبدولغەفار مەحموودی، محەممەد حسێن تەشت زەر” خەڵکی کەهنوجی سەر بە کرمان و هەروەها “عەلی پەیام” خەڵکی بەندەرعەباس کە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس ئێعدام کرد. لە لایەکی دیکەوە، لە هەمان ڕۆژدا حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی گوندی “مینان”ی سەر بە شارستانی سەرباز و دانیشتووی ئێرانشار بە ناوی “یاسین زەینەدینی” تەمەن ٣٠ ساڵ، کە شەش ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە لە زیندانی ناوندی شیراز بەکردەوە دەرهات. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەوالە، هەواڵی ئێعدامی ئەم چوار بەندکراوە لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادپەروەرییەوە بڵاونەکراوەتەوە.