فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل
سێشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۲   |  21-11-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی سیامەند ئوستوار، بەندکراوی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “دنگوز”ی سەر بە شاری بۆکان، لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئەردەبیل جێبەجێ کرا.
ئەو بەندکراوە کە باوکی دوو منداڵە، دوو ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ناوبراو لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.