فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە شاری نەغەدە
پێنجشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۲   |  23-11-2023

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر هاووڵاتییەک بە ناوی سەلام (شاهین) ئازەری، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ هیچ هۆکارێک لە شوێنی کارەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و پاشانیش ئەو هێزانە ماڵەکەیان بەتەواوەتی پشکنیوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئازەری لەسەر چارەنووس و بارودۆخی سەلام هیچ ئاکامێکی نەبووە، هەروەها هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.