فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چالاکیی حەککرەکانی سەر بە ڕژیم هاوکات لەگەڵ شەڕی ئیسرائیل و حەماس
پێنجشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۲   |  23-11-2023

لەحاڵێکدا کە شەڕ لە نێوان ئەرتەشی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بەردەوامە، حەککرەکانی سەر بە ڕژیم چالاکییەکانیان بە دژی ئیسرائیل چڕتر کردووەتەوە.
کۆمپانیای مایکرۆسافت لە ڕاپۆڕتێکدا باسی لەوە کردووە کە لانیکەم تا ١١ ڕۆژ دوای دەسپێکی شەڕی حەماس و ئیسرائیل حەککرەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی چالاکییەکی ئەوتۆیان نەبوو، بەڵام دواتر، لێکۆڵەران چەندین چالاکیی سیخوڕی و چالاکیی دیکەیان لەلایەن حەککرەکانی سەر بە ڕژیمەوە بینیوە.
هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە گرووپە حەککرەکانی نزیک لە سپای پاسداران لە چەند ڕۆژ بەر لە دەسپێکی شەڕی ئیسرائیل و حەماسەوە، هەوڵی حەککردنی چەندین ڕێکخراوی لۆجێستیکی و تێکنۆلۆژییان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دابوو.
بە وتەی بەرپرسانی ئەمنییەتی سایبێریی ئیسرائیل لانیکەم ١٠ گرووپی حەککری سەر بە ڕژیم لەم هێرشانەدا بەشدارییان کردووە کە زیاتر لە ١٥٠ ڕێکخراوەی ئانلاین و خزمەتگوزارییان کردوەتە ئامانج.
لە ساڵانی ڕابڕدوودا چالاکیی حەککرەکانی سەر بە ڕژیمی ئیسلامیی چڕتر بووەتەوە و چەندین هێرشی قورس و زیانبەخشیان گەیاندووەتە وڵاتانی دیکە بەتایبەت ئیسرائیل کە هێرشی ساڵی ڕابردوو بۆ سەر وڵاتی ئاڵبانیش لەم چەشنە بوو.