فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کەمبوونی دەرمان و شیری وشک لە دەرمانخانەکانی ئێراندا
پێنجشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۲   |  23-11-2023

لە دەرمانخانەکانی ئیراندا بە شێوەیەکی بەرچار ڕێژەی دەرمانی تایبەت و شیری وشک کەم بووەتەوە و تەنانەت لە هێندێک شوێن دەست ناکەوێ.
هەواڵەکان باس لە کەمبوونی دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ و نەبوونی شیری وشک بۆ کۆرپەی ساوا لە بازاڕ و دەرمانخانەی شارەکانی ئێراندا دەکەن.
بەهرام عەینوڵڵاهی وەزیری تەندرووستیی ڕژیم لە پێوەند لەگەڵ کەمیی دەرمان و شیری وشک لە ئێراندا، بە ڕەتکردنەوەی ڕاپۆرتەکان لەمبارەوە، ڕاستییەکانی چەواشە کرد و وتوویەتی دۆخی دەرمان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو زۆر باشترە.
ناوبراو هۆکاری نەبوونی شیری وشکی لە ئێراندا بۆ دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی و هەناردەکردنی نائاسایی بۆ وڵاتانی درواسێ ڕاگەیاندووە.
پسپۆڕێکی بواری پزیشکی ڕایگەیاندووە، حەبی سوڵفاسالازین، دەرزی میتۆترێکسات، حەبی میتیمازۆڵ، دەرزی ڤینبلاستین و حەبی وارفارین لە دەرمانخانەکانی ئێراندا بەردەست نین. لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠٠ جۆری دەرمان لە ئێراندا کەمە و ئەم کەمییە لە دەرمانێکەوە بۆ دەرمانێکی تر دەگۆڕدرێت.
لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠٠ دەرمانساز لە دەرمانخانەکانی مەشهەد، لە بەردەم بینای پارێزگاریی ئەو شارە کۆبوونەوە و خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی دەرمان لە ئێران بوون.