فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی نەهاوەند
یەکشەممە ۰۵-۰۹-۱۴۰۲   |  26-11-2023

لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم، سەرلە بەیانی رۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز، سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی نەهاوەند ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حوکمی ئێعدامی “فەڕشاد و فەڕشید پەیحەیاتی” و “ئەسغەر سووری” خەڵکی لۆرستان کە پێشتر بە هۆی ئەنجامدانی قەتڵ دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندان کرابوون، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە زیندانی ناوەندی نەهاوەند حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات. پێویستە ئاماژە بکرێت کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی ئێعدامی ئەم سێ بەندکراوە لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.