فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی کوشتنی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان
دوشەممە ۰۶-۰۹-۱۴۰۲   |  27-11-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز، “یاوەر وەیسی”، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی قوڵقوڵەی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیک و بە چەکی کڵاشینکۆفی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کراوە و شان و پشتی پێکراوە، دوای ئەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری نەوسوود، بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە. شایانی باسە کە یاوەر وەیسی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردووش “فارووق عەلیزادە، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری ڕەبەتی سەر بە شارستانی سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە گیانی لەدەست دابوو.