ڕۆژی دووشەممە، ٦ی سەرماوەز، کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری، پاش ئامادەبوون لە لقی ٤ی جێبەجێکاری سزاکانی سنە، دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا.
ئەم چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی ٢ی خەزەڵوەر، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزا نەختییەکەی و پێبژاردنی لەلایەن لقی ٤ی جێبەجێکاری سزاکانی سنەوە نامەیەکی پێ گەیشتبوو.
کامران ساختمانگەر، لە لقی یەکی داداگی ئینقلابی سنەدا، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی” بێتاوان ناسرابوو و بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وتووێژ لەگەڵ کاناڵە تلویزیۆنییەکان” بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و سزای نەختی مەحکووم کرابوو.
بە پێی بارودۆخی جەستەیی و بەڵگەی پزیشکیی ئەم چالاکە کرێکارییە لە دۆسییەکەیدا، ٣ مانگ زیندانی تەعزیریی ناوبراو بۆ سزای نەختی گۆڕدرا و ناوبراو سەرجەم بە ٣٤ میلیۆن تمەن سزای نەختی مەحکووم کرا.
کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم چالاکە کرێکارییە ڕۆژی ٢٦ی خەرمانان، بە بێ پارێزەر لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری سنە بەڕێوە چوو.