فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە زیندانی ئیلام
سێشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۲   |  28-11-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەز سزای سێدارەی شارام محەممەدبەیگی، خەڵکی شاری ئیلام و قارەمانی ڕاکردنی بیاوانگەردی لاوانی ئێران، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام جێبەجێ کرا.
شارام محەممەدبەیگی کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵە، ٣ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی هاوڕێیەکی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
ئەم وەرزشکارە کە پێشتر لە بواری ڕاکردنی بیاوانگەردی پلەی سێیەمی ئاسیای بەدەست هێنابوو، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی خەزەڵوەری ۱۳۹۸ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراو و پاشانیش لە زانکۆش دەرکرا.
شایانی باسە کە شارام محەممەدبەیگی لە ساڵی ١٣٨٣ لە بواری ڕاکردنی بیاوانگەردی پلەی سێیەمی ئاسیای بەدەست هێنابوو و هەروەها لە کێبڕکێیەکانی ڕاکردنی بیاوانگەردیی ناوخۆییی ئێرانیش لە ئاستی لاواندا میدالیای زێڕی بەدەست هێنابوو.
ناوی دوو بەندکراوی دیکە کە هەردوویان کوردن و بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، هەتا ئێستا نەزانراوە.