ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی کۆماری ئیسلامی لە دەریای سوور خستە خوارەوە
پێنجشەممە ۰۹-۰۹-۱۴۰۲   |  30-11-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەز، ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا “سێنتکام” بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک ڕایگەیاند کە کەشتیی “یو ئێس ئێس کارنی” فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی کۆماری ئیسلامی لە باشووری دەریای سووردا کردووەتە ئامانج.
هەر لەو ڕاگەیەنداروەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە جۆری “كێی ئێی ئێس ٠٤” درووستکراوی کۆماری ئیسلامی بووە کە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکانی یەمەنەوە فڕیوە، هەروەها باس لەوە کراوە کە ئاراستەی ئەو فڕۆکە بەرەو کەشتیی شەڕکەری ئەمریکا بووە.