بەڕێوەچوونی گەورەترین خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی لە کۆماری چێک
هەینی ۱۰-۰۹-۱۴۰۲   |  01-12-2023
بەپێی بەرنامەکانی نوێی ئابووری دەوڵەتی کۆماری چێک، خەڵک دەبێ باجی زیاتر لە بابەت ئاڵکۆڵ و دوا و دەرمان بدەن و ئەمەش ناڕەزایەتیی بەربڵاوی خەڵکی ئەم وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.
یەکێتییە کرێکارییەکان لەم پێوەندەدا ڕۆژی دووشەممە چەندین خۆپیشاندان و مانگرتنیان لە سەرتاسەری کۆماری چێک بەڕێوەبرد تا دژایەتیی خۆیان لەگەڵ گەڵاڵەی کەم هێنانی بوودجە و سیاسەتی دەستپێوەگرتنی دەوڵەت بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کەمی بوودجە، ڕابگەیەنن. یەکێتییە کرێکارییەکان هەروەها خوازیاری دابین کردنی بوودجەی زیاتر بۆ بەشەکانی پەروەردە و بێهداشت بوون و لەئاست گۆڕانکاری دەوڵەت لە سیستمی خانەنشینی ناڕەزایەتییان دەربڕی.