فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی زیاتر لە پێنج ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار
شەممە ۱۱-۰۹-۱۴۰۲   |  02-12-2023

لە ماوەی ڕابردوودا “سادق مەحمودنژاد”، خەڵکی پیرانشار، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیه‌کانی کوردستان” و “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی”، بەگشتی سزای ۵ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو پێشتریش لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکان لە پیرانشار، بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان”، سزای ٣ مانگ بەندکردن و لێدانی ٣٠ زەربە شەلاقی بەسەردا سەپابوو کە ئەم سزایە دواتر گۆڕدرا بۆ پێ بژاردنی بڕی ٨ میلیۆن تمەن. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕ، لە ماڵەکەی خۆی و لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوه دەستبەسەر و ڕۆژی ٥ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی ٤ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.