فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی تواندنەوەی ئاسن لە ئیسفەهان
شەممە ۱۱-۰۹-۱۴۰۲   |  02-12-2023

ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەز، بە هەزاران کەس لە کرێکارانی بەشە جۆراوجۆرەکانی کارخانەی تواندنەوەی ئاسن لە ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە و بە دوای ڕێپێوان لە حەساری ئەم کارخانەیە، لە بەرامبەر بینای بەڕێوەبەرایەتیی دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و ئاستی لە خوارەوەی حەقدەستەکانیان، خوازیاری “بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان”، “دانی حەقدەستی بەرابەر هاوشێوەی شیرکەتەکانی دیکەی پۆڵا” و “بردنەسەرێ ئاستی حەقدەست و مەزایاکانیان” بوون.