فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی پاڵاوگەی توندگویانی تاران
یەکشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۰   |  30-01-2022

کرێکارانی پاڵاوگەی توندگویانی تاران لە ناڕەزایەتی بە پەرداخت نەکردنی حەدقدەستە یاسایەکانیان و جێبەجێ نەکردنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی پیشەی کوبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ئەم کرێکارانە چەندین ساڵە چاوەڕوانی جیبەجی کردنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی پیشەین، بەڵام تا ئێستا لە لایەن وەزارتی نەوتەوە هیچ وەڵامێکیان پێی نەدراوەتەوە.
حەقدەستی ئەم کرێکارانە بەهۆی جێبەجێ نەکردنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی پیشەی زۆر کەمە و لەم گرانی لە ڕادەبەدەرە، حەقدەستەکانیان وەڵامدەرەوەی ژیانی کرێکاران و بنەماڵەکانیان نیە.
جێی ئاماژەیە، ناڕەزایەتی کرێکارانی نەوت و گاز و پێترۆشیمی لە مانگی پوشپەری ئەمساڵەوە دەستپێکردووە و داواکاریی ئەو کرێکارانە، هەڵوشاندنەوەی گرێبەستە کاتیەکان، برنەسەرەوی ئاستی حەقدەستەکانیان بە پێی خەرجەکانی ژیان و گوزەرانی ئەمڕۆژیە.