فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوە ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پترۆشیمی چوار له‌ ئیلام
سێشەممە ۱۴-۰۹-۱۴۰۲   |  05-12-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی پترۆشیمی چوار له‌ پارێزگای ئیلام له‌ ئاست بارودۆخی نالەباری پیشه‌یی و بەڕێچوونیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی چوار خوازیاری به‌كرده‌وه ‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان و خوازیاری ئەوەن کە ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان ته‌زمین بكرێت، ئیزافه‌كاری و حه‌قی سه‌نه‌واتیان پێ بدرێت و گرێبه‌سته‌كانیان بۆ نوێ بكرێته‌وه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ڵێنیان داوه‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و له‌ بارودۆخێكی ناڕوونی پیشه‌یی دان.