سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو هەڵسووراوی مه‌ده‌نی له بێهبه‌هان و ڕه‌شت
سێشەممە ۱۴-۰۹-۱۴۰۲   |  05-12-2023
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “زه‌ینه‌ب خۆنیاب پور” هاووڵاتی خه‌ڵكی بێهبه‌هان و “مه‌نووچێهر فه‌لاح” خه‌ڵكی ڕه‌شت له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “زه‌ینه‌ب خۆنیاب پور” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ماهشه‌هره‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها “مه‌نووچێهر فه‌لاح” هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕه‌شت، پاش پێنج مانگ بیلاته‌كلیفی له زیندانی لاكانی ڕەشت، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه.