كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی یه‌كێتیه كرێكارییه سه‌نعه‌تیه‌كان له یۆنان
پێنجشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۲   |  07-12-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ئه‌ندامی یه‌كێتیه كرێكاریه سه‌نعه‌تیه‌كانی یۆنان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ئاستی حهقدهستەکانیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئابووری و دارایی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌دان كرێكار له مه‌یدانی سینتاگمای له پایته‌ختی یۆنان و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئابووری خۆپێشاندانیان كردووه و بڕیاره ئەم ناڕەزایەتیانە چه‌ند ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.