فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیاننامەی ناوەندی نووسەرانی ئێران: بیست و پێنج ساڵ دادخوازی
شەممە ۱۸-۰۹-۱۴۰۲   |  09-12-2023

بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٧، مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات “محەممەد مۆختاری”، شاعیر، لێکۆڵەر و ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێرانیان لەسەر شەقام ڕفاند و کوشتیان. چەند ڕۆژ دواتر دروست چەند سەعات بەر لەوەیکە جەستەی بێ گیانی “مۆختاری” لە پزیشکی قانوونی شناسایی بکرێت، پیلانی “ڕفاندن” و کوشتنی “محەممەد جەعفەرپوویەندە”، نووسەر، وەرگێڕ و ئەندامێکی تری ناوەندی نووسەرانیان بەڕێوەبرد. پێش ئەوان، تەرمی چەقۆلێدراوی “داریوش فرووهەر” و “پەروانە ئیسکەندەری”، لە چالاکانی سیاسیی ڕەخنەگەری حکوومەت، لە ماڵی خۆیاندا دۆزرابووەوە.

ئەم قەتڵانە گەلێک جار لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات ئەنجام درابوون. قەتڵی “غەفار حسێنی” و “ئەحمەد میرعەلایی” دوو نموونەی دیکە بوون. بەڵام چوار قەتڵ لە نیوەی یەکەمی مانگی سەرماوەز و شێوازی دڕندانەی کوشتیان لە بارودۆخی سیاسیی ئەو قۆناغەدا، بزووتنەوەی دادخوازیی بەرەو تەحەروک و حزوورێکی تازە برد. ئەم بزووتنەوەیە کە پێشینەیەکی لەمێژینەی هەبوو و لە سەرەتای دەسەڵاتی ئیسلامییەوە بەردەوام برینتر ببووەوە، زیاتر گەشەی کرد. تا ئەو جێگایە پێشڕەوەیی کرد کە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ناچاربەوە کرد کە دان بە قەتڵەکانیان دابنێن.

ئەمەش بۆ بزووتنەوەی دادخوازی سەرکەوتنێکی جددی بوو. دوای ساڵەها تەحەمولی سەرکوت و بێدەنگی، ئەم بزووتنەوەیە توانیبووی ناوەندی بەڕێوەبەری قەتڵە زنجیرەییەکان ناچار بە ئیعتڕاف بکات و مۆری باتڵ لە سێناریۆ و ڕەوایەتی درۆینەی میدیاکانی سەر بەوان بدات. لەدرێژەدا بەڵام هیوای خانەوادەی کوژراوەکانی ئەم ساڵانە و خەڵکی دادخواز نەهاتە دی. دەسەڵات هەوڵی دا دەستکەوتەکان زەوت بکات و کۆنتڕۆڵ بگرێتەوە دەست. دامودەزگای دادوەری، تەنها چوار قەتڵی بە مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە گرێدا. ئەوەش لە حاڵێکدا بوو کە قەتڵە سیاسییەکان تەنها ئەم چوار نموونەیە نەبوون. لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات شاعیران، نووسەران، ڕۆژنامەوانان، چالاکانی سیاسی و خەڵکی ئازادیخوازیان لەپێناو ئامانجی نگریسی سیاسییاندا دەکوشت و دەکوژن.

لە نمایشێکی ئاشکرادا دادگایەک ڕێکخرا کە دانیشتنەکانی خۆی لە پشت دەرگای داخراو و بە نهێنی ئەنجامدا. پێشتر یەکێک لە مۆرە سەرەکیەکانی ئەم جەنایاتە – سەعید ئیمامی – بەشێوەیەکی گوماناوی لە گرتووخانەدا گیانی لەدەستدا. پەروەندەکانیان دەستکاری کرد و پارێزەرانی بنەماڵەکانیان خستە ژێر گوشارەوە و تەنانەت پارێزەرێک بەناوی “ناسر زەرئەفشان”یان بە “تاوان”ی ئاشکراکردنی پەروەندە خستە زیندانەوە. بۆ جارێکی تر دەرکەوت کە دادخوازی لە وەها دەسەڵاتێکدا مومکین نییە. بەڵام بەوەشەوە، خانەوادەکان و باقیی دادخوازان دەستیان لە هەوڵ و تێکۆشان هەڵنەگرتووە. پارێزەرانی داکۆکیکار و خانەوادەکان لە وەها دادگایەکدا بەشدارییان نەکرد و بەم کارەیان ڕایانگەیاند کە دادگا و شێوازی بەڕێوەبردنیان قەبووڵ نییە. نەیانهەوست لە کایە و شانۆی “عەداڵەت”، لە دزێوکردنی دادخوازیدا بەشداربن. دادگای نمایشی، چند مەئمووری بەڕێوەبەری “موحاکمە” و چەند حوکمی “قەساس” و زیندانی دەرکرد. لە هەمان حاڵدا لەوەش دڵنیا بوو کە بنەماڵەی کوژراوەکان، ئازادیخوازانی موخالفی ئێعدامن و “قەساس” تەئید ناکەن. هەڵبەت ئەم حوکمانە بەڕێوە نەچوون. بڕیاردەیان، نەتەنها موحاکمە نەکران بەڵکوو نەشناسێندران و بەمجۆرە دەسەڵات پەروەندەکەی بەست. بەڵام ئەم پەروەندەیە لەلای خەڵک و لەلای بزووتنەوەی داخوازی هەروا کراوەیە و هەتا گەیشتن بە عەداڵەت و “داد” بەردەوام کراوە دەمێنێتەوە.

لە هەموو ئەو بیست و پێنج ساڵەی کە بەسەر کوشتنی محەممەد موختاری و محەممەد جەعفەر پویەندە تێپەڕیوە، بنەماڵەکانیان، ناوەندی نووسەرانی ئێران و چالاکانی دیکەی بواری دادخوازی، لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران، لە هەوڵ و تێکۆشانیاندا بەردەوام بوون.

لە وتن و نووسین دەربارەی “قەتڵە زنجیرەییەکان”، لە وەبیرهێنانەوەی کوژراوەکانی ڕێگای ئازادیی ڕادەربڕین و حزووری هەموو ساڵێ لەسەر گڵکۆیان، لە دەرکردنی یەیاننامە و مەراسمی ڕێزگرتن و ئەنجامدانی حەرەکەتی ناڕەزایەتی و لە هەر کردەوەیەک کە ئەوان و بێدادگەری لەئاست ئەوان لە زەین و بیری کۆمەڵگادا زیندوو ڕادەگرێ، دەستیان نەکێشاوتەوە. منداڵانی هێندێک لە کوژراوەکانی قەتڵە زنجیرەییەکان چەند ساڵێکە بوونەتە لاوانی بوێر و ئازای بزووتنەوەی دادخوازی. برایانی کاروان و منداڵانی حەمید حاجی زادە ئێستا لە ڕیزی دادخوازەکاندان. هەوڵی دەسەڵات بۆ لەبیربردنەوە و بێدەنگ کردن بێهوودەیە. سانسۆڕ، ڕێگری لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوە و دەستبەسەرکردنی خۆشەویستان و ئەندامانی ناوەندی نووسەرانی ئێران لەکاتی حزوور لەسەر گڵکۆی پوویەندە و مۆختاری بێهوودەیە. بڵاوکردنەوەی ڕەوایەتی ساختە و سێناریۆی درۆیین لە کوشتارەکان، بۆ فریودانی بیروڕای گشتی بێهوودەیە. چونکە بەردەوام بە کۆمەڵی بەرینی دادخوازان زیاد دەبێت. لە دەیەی ٦٠ەوە هەتا بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” ڕێزی بێ ئەژماری دادخوازان شکڵی گرتووە و لە سەرانسەری ئەم وڵاتەدا چاوەڕوانی بەڕێوەبردنی عەداڵەتن.

ناوەندی نووسەرانی ئێران کە لە جەرەیانی قەتڵە سیاسییە زنجیرەییەکاندا چوار کەس لە ئەندامانی خۆی لەدەستدا بەشێک لە بزووتنەوەی دادخوازییە و بەر لەوەیکە بیهەوێ لە دادگایەکی نمایشیدا حەقێک وەرگرێ، لە بەردەم خەڵک و مێژوودا داوای دادخوازی دەکات تا ئەم بێدادە تۆمار بکات و خەڵکی هوشیار بکاتە شاهید. بەشێک لە دەستکەوتەکانی ئەم بیست و پێنج ساڵ دادخوازییە لەم دەورانە سەختەدا هوشیاریی گشتییە. هوشیاریی ئەو خەڵکەی کە لە حزووریان لەسەر گڵکۆی کوژراوەکانی ڕێگای ئازادی، لە وەبیرهێنانەوەی کارەسات، لە هاوڕێیەتی لەگەڵ بنەماڵەی دادخوازان و لە درێژەدانی ڕێگا دەستبەردار نابن. ناوەندی نووسەرانی ئێران لەماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا لەسەر داخوازیی خۆی، ناساندن و موحاکمەی بڕیاردەران و ئەنجامدەرانی “قەتڵە زنجیرەییەکان” لە دادگایەکی ئاشکرا و دادپەروەردا پێداگریی کردووە. ڕوونبوونەوەی حەقیقەت، کە بەشێکی گرینگ لە ئامانجی دادخوازی و ڕێگری لە دووپاتبوونەوەی تاوانە، هەوڵێکی تری ناوەندی نووسەران بووە لەماوەی هەموو ئەم ساڵانەدا. ناوەندی نووسەرانی ئێران بەردەوام و بە بێ هیچ سنوور و جیاوازییەک یادی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادیی ڕادەبڕینی ڕێزلێناوە. وە هەر بەم ئامانجەش هەموو ساڵێ لەسەر گڵکۆی محەممەد مۆختاری و محەممەد جەعفەر پوویەندە حزووری دەبێت. ئەمساڵیش ئەندامانی ناوەندی نووسەران کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەز لە گۆڕستانی ئیمامزادە تاهیری کەرەج گڵکۆی ئەم دوو ئازیزە گوڵباران دەکەن.

ناوەندی نووسەرانی ئێران

١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی