بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ بەندکراوی خەڵکی شاری ورمێ کە پێشتر بە “تۆمەکانی پەیوەندیدار بە مادەهۆشبەرەکان” سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو ، سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەز، لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی ئەم سێ بەندکراوە بریتین لە “عەلی شاهین نژاد” خەڵکی ئاوایی “پسان” سەر بە بەشی سیلوانەی ورمێ ، “سۆلەت تۆسەن” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “قشڵاق تەرزەلوو” سەر بە بەشی ناوەندی ورمێ و “جانعەلی نەدیمی” تەمەن ٦٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “پیرانجوق” سەر بە بەشی سۆما و برادۆستی ورمێیە. بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، جانعەلی نەدیمی چوار ساڵ لەمەوبەر و سۆلەت تۆسەن ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە تاوانەکانی مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرابوو. جێگای ئاماژەیە، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی سەرماوەز، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدانیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ گواسترابوونەوە.